دوای پێنج رۆژ لە خنكانی، تەرمی مامۆستا ئارام محەمەد دۆزرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تەرمی مامۆستا ئارام محەمەد، ئەو گەنجەی لە ئاوی زێی بچووكدا خنكا دۆزرایەوە.

ئارام عەلی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوای پێنج رۆژ لە خنكانی تەرمی مامۆستا ئارام محەمەد، ئەو گەنجەی لە ئاوی زێی بچووكدا خنكا دۆزرایەوە.

راشیگەیاند، تیمەكانی بەرگریی شارستانی و هاوڵاتییان بەردەوامبوون لە گەڕان بە دوای تەرمەكەیدا و كەمێك ئێستا تەرمەكەی دۆزرایەوە كە مەبەستی گەشت و سەیران سەردانی ئەو ناوچەیەی كردبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: سبەینێ دەوام لە سەرجەم ناوەندە تەندروستییەکان دەستپێدەکاتەوە

سبەینێ لەسەرجەم ناوەندە تەندروستیەکانی سنووری سلێمانی دەوام دەستپێدەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “دوای تەواوبوونی پشووەکانی…
Total
0
Share