قەیس خەزعەلی: رووداوەكەی فڕۆكەخانەی عەربەت پێشێلكردنێكی روونی سەروەرییە

قەیس خەزعەلی

ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق رایدەگەیەنێت، رووداوەكەی فڕۆكەخانەی عەربەت پێشێلكردنێكی روونی سەروەریی عێراقە.

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق رایگەیاند، سەروەریی عێراق و بەرگریكردن لێی، لەو بنەما چەسپاوانەن كە ناكرێت سازشیان لەسەر بكرێت، یان تەنانەت موجامەلەشی لەسەر بكرێت.

دەشڵێت، “بۆیە وای دەبینین ئەوەی لە فڕۆكەخانەی عەربەت لە سلێمانی روویدا، پێشێلكردنێكی روونی سەروەریی عێراقە”.

لەسەر رووداوەكە خەزعەلی داوادەكات حكومەتی عێراق و سەرجەم هێزە سیاسییەكان، یەكڕیزبن، بۆ وەستاندنی چەندبارەبوونەوەی پێشێلكارییەكان.

ئێوارەی ئەمڕۆ لەڕێی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرشێك بۆ سەر فڕۆكەخانەی عەربەت ئەنجامدرا و بەهۆیەوە سێ كارمەندی دژەتیرۆر شەهیدبوون و سیانی دیكەش برینداربوون.

لای خۆیەوە رەییان كلدانی، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی بابلیون لە پەیامێكدا ئیدانەی پەلامارەكەی كرد و داوا لە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكان دەكات دژی دووبارەبوونەوەی ئەو هێرشانە بوەستنەوە.

هەر لە پەیامەكەیدا هاوخەمی بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و كەسوكاری شەهیدانی دژەتیرۆر دەگەیەنێت بۆ ئەو كارەساتە گەورەیە و، هیوای چاكبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی زانایان لەبارەی داخستنی یانە شەوانەکان په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان داوای به‌رده‌وامى داخستنی یانه‌ی شه‌وانه‌ و ده‌ستگیركردنی بانده‌كانی له‌شفرۆشی ده‌كات و ده‌ڵێت، “پێویسته‌…
Total
0
Share