منداڵێک لە گۆمێکی تایبەت بە مەرەزەدا خنکا

تەرمی منداڵێك گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ كە بە وتەی كەسوكارەكەی لە گۆمێكی مەرەزەدا خنكاوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، تەرمی منداڵێک لە رەگەزی نێر و تەمەن 12 ساڵ، دانیشتووی گوندی قادراوەی سەر بە ناحیەی سەنگەسەر لەلایەن پۆلیسی ناحیەکە بە خنکاوی گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ.

ئەوەشی خستەڕوو، “بەوتەی کەسوکارەکەی، منداڵەکەیان لە گۆمێکی گوندەکە کە بۆ ئاودانی برنج دروستکراوە مەلەی کردووە و دواتر خنکاوە”.

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە رێکخراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان: دەبێت سه‌ركه‌وتنی راپه‌ڕین هه‌میشه‌ بۆ هه‌موومان وانه‌ و نه‌خشه‌ڕێگه‌ی كارمان بێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی راپەریندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “گەلی کوردستان هه‌رگیز واز له‌ ئازادی و ئامانجه‌…
Total
0
Share