ئەمڕۆ ئهمینداری گشتیی ئهنجومهنی وهزیرانی عێراق، نووسراوی خهرجكردنی 700 ملیار دیناری ئاڕاستهی وهزارهتی دارایی عێراق كرد.
لە نووسراوەکەی ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیران داواکراوە دەست بە خەرجکردنی بڕی 700 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بکرێت لە رێگەی بانکەکانی رەشید و رافیدەینەوە.
بڕیارە ئەو بڕە پارەیە بۆ مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج بکرێت.
دوێنێ یەکشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری ناردنی بڕی 700ملیار دینار بۆ ماوەی سێ مانگ بە شێوەی قەرز بۆ هەرێمی کوردستان درا.