شێركۆ میروەیس: هێزێک بۆ پاراستنی گیانی من هاتبوونە گوندی ئەڵمانی و پەیوەندی بە ئێن ئاڕ تییەوە نیە

ئەندامێکی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، کە لە گوندی ئەڵمانی دەژی و هەمان شوێنە کە کەناڵی NRT لێیە، ڕایگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی چەند کەسێک بۆ چەندجارێک پرسیاری ماڵی منیان کردووە ئاسایش چووەتە ناو گوندەکەوە و ئەوە پەیوەندی بە شتی دیکەوە نییە.

شێركۆ میروەیس، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاندووە، ” دوای کاتژمێر 10ی شەو ژمارەیەك كەسی گومانلێكراو، لەناو پڕۆژەی گوندی ئەڵمانی لەسلێمانی، زیاد لەچەند جارێك پرسیاری ماڵی منیان كردبوو، هەربۆیە دوای ئاگاداركردنەوەیان، هێزەكانی ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنەكە بەڵام  گومانلێكراوەكان هەڵاتوون و لێكۆڵینەوەش لەوبارەیەوە بەردەوامە.”

میروەیس ئاماژەی بەوەکردووە، ” ئەم ڕووداوە هیچ پەیوەندیەكی بەكەناڵی NRT  یەوە نیەو دەبوو زۆر بەرپرسیارانە و پیشەییانە رەفتاریان لەو بارەیەوە بكردایە.”

پێشتر موقەدەم یاسین وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، سەرلەئێوارەی دوێنێ چەند كەسێك بە دوو ئۆتۆمبێل دەچنە سەر ماڵی یەكێك لە كەسایەتییە دیارەكانی شاری سلێمانی، هەڕەشەی لێدەكەن و كار گەیشتووەتە ئەگەری تیرۆركردنی، بەڵام مەفرەزەیەكی ئاسایشی سلێمانی بەهانای كەسایەتییەكەوە چوون.

ئەو پڕوپاگەندانەشی ڕەتكردەوە، گوایە هێزەكەی ئاسایش بۆ هەڵکوتانە سەر کەناڵ و کەسێک چووبنە ئەو شوێنە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رزگار حاجی حەمە: هانی خەڵکی ناوچە کوردستانییەکان دەدەین بەشداری سەرژمێری گشتیی بکەن

لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە گرنگی و بایەخەوە لە بایەخی پرۆسەی سەرژمێری…
زیاتر ببینە

بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: بە زووترین كات بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر دەستپێدەكاتەوە

بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، تیمەكانمان لەسەر هێڵن كە بە زووترین كات بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر…
Total
0
Share