دەستخۆشی لە لاپۆرتا دەکرێت

دەستخۆشییەکی زۆر بە ئیدارەى لاپۆتا و هاوکارەکانی چووەتەوە پاش ئەوەى توانیویانە موچەى یاریزانەکانی تیپەکە بەڕێژەیەکی بەرچاو کەم بکەنەوە

لاپۆرتای سەرۆک و ماتیۆ ئەلمانی بەڕێوەبەری وەرزشی پێشووی بەرشلۆنە توانیان کۆنترۆڵی دۆخی موچەى یانەى بەرشلۆنە بکەن

پێشتر ڕێژەى موچەى یاریزانەکانی بەرشلۆنە خەیاڵی بوون و دەگەیشتە 648 ملیۆن یۆرۆ

بەڵام ئێستا پاش گۆڕانکاری و دوورخستنەوەى بەشێکی زۆر لە ئەستێرەکان و هێنانی کۆمەڵێک ئەستێرەى نوێ، ئێستا ڕێژەى موچەى ساڵانەى یانە کەتەلۆنییەکە بووە بە 270 ملیۆن یۆرۆ.

بڕیارە موچەى بەشێکی تر لە یاریزانەکان لەکاتی نوێکردنەوەى بۆندەکانیان کەم بکرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share