سەرۆکی لازیۆ لەپێناو ماوریزیۆ ساریدا سەرجەم پەیوەندییەکانی پچڕاندووە

ئیدارەی یانەی لازیۆی ئیتاڵی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ماوریزیۆ ساری ڕاهێنەری پێشووی یانەکانی ناپۆلی و یوڤانتۆس دەستپێکردووە.

ڕۆژنامەنووسی ناوداری ئیتاڵیا و شارەزای بواری گواستنەوەکان، ئالفرێدۆ پیدۆلا بە سکای سپۆرتی ڕاگەیاندووە، سیمۆنی ئینزاگی ڕاهێنەری هەڵۆکانی لازیۆ لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلان بەڕێککەوتن گەیشتووە و پەیوەندیکردنی بەو یانە گەورەیەوە لەسەر کات وەستاوە.

لە بەرامبەردا کلاودیۆ لوتیتۆی سەرۆکی هەڵۆکانی لازیۆ لەگەڵ چەند ڕاهێنەرێک هاتووەتە سەرهێڵ، تاوەکو ئێستا نزیکترینیان ئەندرێ ڤیلاش بواشی پۆرتوگالی بووە، بەڵام دوای دەستپێکی گفتوگۆکان لەگەڵ ماوریزیۆ ساری، دانوستاندنەکان لەگەڵ ڕاهێنەرە پۆرتوگالییەکە هەڵپەسێردراوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە، ساری بیرۆکەی ڕاهێنانی لازیۆی بەلاوە پەسەندە و سەرۆکایەتی لازیۆش خواستیان لەسەریەتی، بڕیارە ڕاهێنەرەکە کۆتایی بە کێشە داراییەکانی لەگەڵ یوڤانتۆس بهێنێت و دواتر لەگەڵ یانە زەبەلاحەکەی پایتەختی ئیتاڵیا بە ڕێککەوتن بگات.

ڕۆژنامەنووسەکە دەڵێت، بەڕێوەبەرانی لازیۆ پێیانوایە ساری باشترین جێگرەوەیە بۆ سیمۆنی، چونکە بە ئاسانی دەتوانێت شیوازی یاریکردنیان لە (3-5-2)وە بۆ (4-3-3) بگۆڕێت.

بابەتی پێشتر

شارەزایەك ئەو دراوە دیاریدەكات كە قازانجی لە دۆلار زیاترە

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری وەرزشیی پاریس داهاتووی پۆچتینۆ یەکلاییدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share