ئەمشەو هەشت یاریی ئاگرینی یوروپالیگ ئەنجامدەدرێن

ئەمشەو چالاکیی یانەکانی ئەوروپا لە خولی ئەوروپی “یوروپا لیگ” دەستپێدەکات، چەندین ڕووبەرووبوونەوەی ئاگرین ئەنجامدەدرێن.

ئەمشەو پێنجشەممە، یارییەکانی چوونی قۆناغی 16ی خولی ئەوروپی دەستپێدەکات، تەواوی هەشت یاریی چوون ئەنجامدەدرێن.

کاتژمێر (8:45) بەکاتی هەرێمی کوردستان، یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی لە یاریگای کامپ نو میوانداریی یانەی ناپۆلی-ی ئیتاڵی دەکات، چاوەڕواندەکرێت ڕووبەڕووبوونەوەکە یەکێکبێت لە بەهێزترینەکانی ئەم وەرزە.

هەروەها یانەی بوروسیا دۆرتمۆند لە سیگناڵ ئیدونا پارک ڕووبەڕووی گلاسگۆ ڕەینجەرزی سکۆتلەندی دەبێتەوە، کاتژمێر (11:00) پۆرتۆ و لایپزیک لە یاریگای خۆیاندا موانداریی لازیۆ و ڕیاڵ سۆسیداد دەکەن.

 

یوروپا لیگ (قۆناغی 16 – یاریی چوون)

زینیت – ڕیاڵ بیتیس (8:45)

دۆرتمۆند – گلاسگۆ ڕەینجەرز (8:45)

شیریف تیراسپۆل – سپۆرتینگ براگا (8:45)

بەرشلۆنە – ناپۆلی (8:45)

ئاتالانتا – ئۆڵۆمپیاکۆس (11:00)

ئیشبیلیە – دینامۆ زاگریب (11:00)

پۆرتۆ – لازیۆ (11:00)

لایپزیک – ڕیاڵ سۆسیداد (11:00)

 

خولی کۆنفرانسی ئەوروپی

فەنارباخچە – سلاڤیا پراگ (8:45)

میتیلاند – پاوک سالۆنیکا (8:45)

ڕاپیێد ڤیێن – ڤیتیسی ئارنهایم (8:45)

ئایندهۆڤن – ماکابی تەل ئەبیب (8:45)

سێڵتیک – بۆدۆ/گلیمت (11:00)

مارسیلیا – قاراباگ ئاگدام (11:00)

لیستەر سیتی – ڕاندێرز (11:00)

سپارتا پراگ – پارتیزان بەلگراد (11:00)

بابەتی پێشتر

دانیشتووانى عێراق 41 ملیۆنی تێپەڕاند

بابەتی دواتر

(NBA) - فینێکس برینەکانی ڕۆکێتسی قوڵتر کرد و چیکاگۆ گەڕایەوە لوتکە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کێ دەتوانێت جیرۆنا رابگرێت؟

لە سەرەتای ئەم وەرزەدا جیرۆنا بە ئاستێکی بەرز دەرکەوت و یەک لەدوای یەک بردنەوەی بەدەستدەهێنا، هەمووان پێیانوابوو، ئەم…
Total
0
Share