کریستیانۆ دوای گەڕانەوەی بۆ یونایتد، تووشی شۆک بووە

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دوای گەڕانەوەی بۆ مانچستەر یونایتد، بە بینینی گۆڕەپانی مەشقەکانی کارینگتۆن و مەلەوانگە و گەرماوەکانی یانەکەی تووشی شۆک بووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی دەیڵی میرەر، هێرشبەرە پۆرتوگالییەکە سەرسام بووە دوای 12 ساڵ دوورکەوتنەوە لە یانەکە و پاشان گەڕانەوەی، بەڵام هێشتا یاریزانان هەمان مەلەوانگەی سەرەکی و گەرماو بەکاردەهێنن و نۆژەنکردنەوەی بۆ نەکراوە.

ڕۆناڵدۆ ئەو مەلەوانگە و گەرماوانەی بە کۆن و مەترسیدار بۆ سەر تەندروستی یاریزان وەسف کردووە، بە یانەکەی وتووە کە نایەوێت هیچ یەکێکیان بەکاربهێنێت، وتووشیەتی، “بۆ خاوێنکردنەوەی جەستەم، دەگەڕێمەوە بۆ ماڵەوە.”

بەپێی سەرچاوەکە، دۆنی پۆرتوگال تێبینی ئەوەی کردووە کە حەوزەکان گەردیان گرتووە و هەندێک لە کاشییەکانیان شکاون و ئەوەش وایکردووە مەترسی دروست بکات بۆ یاریزانەکان، بۆیە داوای لە سەرۆکایەتی یانە کردووە نۆژەنیان بکەنەوە.

لەبەرامبەر خواستی کریستیانۆدا، بەڕێوەبەرانی یونایتد بڕیاریانداوە پێش دەستپێکردنی مەشقەکانی وەرزی نوێ نوێکاری لە ناوچەی کارینگتۆن بکەن.

بابەتی پێشتر

بنزیمە: پەیوەندیم لەگەڵ مباپێ تێکنەچووە و چاوەڕێی باڵۆن دۆرم

بابەتی دواتر

زیلینسكی: نزیكین لە گرتنەوەی ئەو ناوچانەی كە ڕوسیا داگیریكردوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share