ئێنریکی چاوەڕوانی گەورەکانی ئینگلتەرایە

لویس ئێنریکیی ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، دەرگای بەڕووی یانە گەورەکانی ئینگلتەرا کردەوە.

ئێنریکی لە چاوپێکەوتنێکدا بە “Ser Deportivos Gijón”ی ڕاگەیاندووە، “من زۆر چاودێریی خولی ئینگلیزی دەکەم، حەزدەکەم لەو خولە کاربکەم، لە ئێستادا زیاتر بینەری خولی ئینگلیزیم نەک ئیسپانی، یانەی گەورەتر لە ئیسپانییەکان لەوێ دەبینم.”

هەروەها دەڵێت، “ئۆفەری چەند یانەیەکی ئیسپانیم پێگەیشتووە، بەڵام من تواناکانی خۆم لە ئینگلتەرا دەبینم و لە نیشتمان کارناکەم، ئۆفەری هەندێک هەڵبژاردەی نێودەوڵەتیشم پێگەیشتووە، بەڵام ڕەتمکردوونەتەوە، مەگەر پێکهاتەیەکی زۆر بەهێزبێت تاوەکو قبوڵی بکەم.”

ئێنریکی بۆ دواجار دوای مۆندیالی 2022 لە پۆستی ڕاهێنەری ئیسپانیا دوورخرایەوە، لە دوای ئەو وادەیەوە بێکارە و هیچ پۆستێکی وەرنەگرتووە.

بابەتی پێشتر

بۆچی نازناوی "گوێدرێژ"یان پێبەخشیوە؟ کای هاڤێرتز وەڵامدەداتەوە..

بابەتی دواتر

بەریتانیا پەنابەران لەناو بنکە سەربازییە چۆڵکراوەکان و کەشتییەکان نیشتەجێ دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share