لەبارەی ئەگەری روودانی بومەلەرزەیەکی بەهێز لە عێراق روونکردنەوە دەدرێت

دەستەی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی عێراق، هەموو ئەو پێشبینیانەی رەتکردەوە کە باس لە روودانی بومەلەرزەیەکی بەهێز دەکەنن لە داهاتوودا.

عامر جابری بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی عێراق رایگەیاند، “پرسی پێشبینیکردنی روودانی بومەلەرزە پێشبینییەکی نا واقعییە، هەرگیز ناتوانیت پێشبینی روودانی بکەیت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەندێک ناوچەی عێراق وەک خانەقین و کەلار و عەمارە، دەکەونە سەر هەمان ئەو ‌هێڵی بومەلەرزەیەی ئێرانی لەسەرە بۆیە زۆرترین ئەگەری روودانی بومەلەرزەیان هەیە بەهۆی ئەو بومەلەرزانەی لە ئێران روودەدەن”.

پێشتر یەکێک لە پێشبینیکارەکانی بومەلەرزە بە ناوی هۆگربیتس رایگەیاندبوو، پێشبینی دەکرێت بومەلەرزەیەکی بەهێز لە عێراق رووبدات.

ئەمساڵ بەهێزترین بومەلەرزەکان بەراورد بە ساڵانی رابردوو روویانداوە، دیارترینیان بومەلەرزەکانی تورکیا و سوریا و مەغریب بوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق هەڕەشەی گواستنەوەی هاوبەشانی كۆڕەك تیلیكۆم بۆ سەر كۆمپانیاكانی دیكە دەكات

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم پابەندی ڕێوشوێنەكان نەبووە و دەڵێت، هەندێك ڕێوشوێنی گرتووەتەبەر و…
Total
0
Share