عوسمان دێمبلی فەرەنسی لەدواین لێدوانیدا ناڕاستەوخۆ هێرشدەکاتە سەر یانەى بەرشلۆنە.
دێمبلی دەڵێت ئێستا لە پاریس یانەیەکی باش و سەرۆکێکی باش و ڕاهێنەرێکی باشمان هەیە.
دەشڵێت لویس ئینریکی و ناسر خلێفی قسەیان لەگەڵ کردم و پڕۆژەکەیانم بەدڵ بوو بۆیە دەستبەجێ پەیوەندیم بە ڕیزەکانی پاریسەوە کرد.
- قسەم لەگەل ئینریکی و ناسر خلێفی کرد، دڵخۆش بووم بەو پرۆژەیەى پێشکەشیان کردم
- پاش 7 ساڵ دورکەوتنەوە، ئێستا خۆشحاڵم کە لە دەرگاى یانەیەکی بەهێزی وەک پاریسەوە گەڕاومەتەوە
- هەموو شتێک لە پاریس باشە، تیپێکی باش و ڕاهێنەرێکی باش و سەرۆکێکی باشمان هەیە
- ئەوپەڕی ئاستی خۆم پێشکەش دەکەم بۆ یانە نوێیەکەم
- هەڵبژاردەى فەرەنسا واى کردووە ئاستم بەرز بێتەوە چونکە هەمیشە دەبێت باش یاریی بکەیت بۆ ئەوەى سەرەکی بیت