کۆتینیۆ لەنێوان خەونی کومان و خولی ئیتاڵیادایە

ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە، ڕۆناڵد کومان پێیوایە بەردەوامبوونی فیلیپی کۆتینیۆ سوود بە یانەی بەرشلۆنە دەگەیەنێت، لە بەرامبەردا بەرپرسانی یانەکە دەیانەوێت بە یانەی لازیۆی ئیتاڵی بفرۆشن.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، لەئێستادا کۆمەڵێک یاریزانی یانەی بەرشلۆنە بەدوای یانەدا دەگەڕێن، سەرەڕای ئەوەی حەزیان لە بەجێهێشتنی کەتەلۆنیا و بارسا نییە، بەڵام پێشیانوایە، بەردەوامبوونیان سوودی نییە.

یەکێک لەو یاریزانانە فیلیپی کۆتینیۆی بەرازیلییە، ڕۆناڵد کومان داوای بەردەوامبوونی کردووە، ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە دووپاتیکردووەتەوە، لە داهاتوودا دەتوانێت سوود لە ئەزموونە زۆرەکەی وەربگرێت، بەڵام وا دەردەکەوێت خوان لاپۆرتا و هاوکارانی بۆچوونێکی دیکەیان هەبێت.

ڕۆژنامەی کۆرێری دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، کە یانەی لازیۆ خواستی لەسەر گواستنەوەی کۆتینیۆ نیشانداوە، بەڵام کێشەیان لەو موچە بەرزە هەبووە بەدەستیدەهێنێت، لێرەوە خوان لاپۆرتا و هاوکارانی پێشنیازیان کردووە بەشێک لە موچەکەی دابینبکەن، بەو مەرجەی ڕوو لە ئیتاڵیا بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر میلان به‌شێوه‌یه‌کی کاتی بۆ پله‌ی دووه‌م سه‌رکه‌وت

یانه‌ی ئینته‌ر میلان حه‌وته‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وه‌رزی 2021-2022ی خولی ئیتاڵیای به‌رامبه‌ر ساسولۆ ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یانه‌ی…
Total
0
Share