ڕاداری سوور لەسەر ماڵەکەی نێیمارە

چەند یانەیەکی گەورەی خولی ئینگلیزی، لە مێرکاتۆی هاوینەی 2023دا ئارەزووی کڕینی نێیمار دەکەن.

ڕۆژنامەکانی “زە سەن و موندۆ دیپۆرتیڤۆ” بڵاویانکردووەتەوە، ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتد هەوڵەکانیان بۆ قایلکردنی نێیماری بەڕازیلی دەستپێکردووە و دەیانەوێت لە گواستنەوەکانی هاوینی 2023 گرێبەستی پێشکەشبکەن.

بەپێی سەرچاوەکە، بەرپرسانی پاریس سان جێرمان ڕێگری لە فرۆشتنی ئەستێرەکەی سێلیساو ناکەن، چونکە بەنیازن پرۆژەیەکی نوێ دەستپێبکەن و ئەو یاریزانانە دووربخەنەوە کە پەیوەندییان لەگەڵ هاندەرانی یانەکەدا باش نییە.

هەروەها بڕیارە لیۆنێل مێسی یانە زەبەلاحەکەی خولی فەرەنسا بەجێبهێڵێت، بەو جۆرە ڕۆڵی سەرەکی دەدرێت بە کیلیان مباپێ، کە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ نێیمار و مێسی-دا نییە و بە خۆشەویستی هاندەران ناسراوە.

بابەتی پێشتر

گرێبەستێکی ڕیاڵ مەدرید بەهۆی ئاسینسیۆوە پەکیکەوتووە

بابەتی دواتر

دابەشكردنی پارەی توێژێك پێشخرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share