حكومەتی هەرێم: ئاستی بەرهەمهێنانی ‌كارەبا لە وزەی پاك بە ڕێژەی 10% بۆ 15% زیادیكردووە

حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەسەر بنەمای ستراتیژی ڕووكردنە وزەی خاوێن و دابینكردنی خزمەتگوزارییە گرنگەكان بۆ هاوڵاتییان توانراوە ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بگەیەندرێتە 3 هەزار و 500 مێگاوات و چەندین وێستگە بە سوود وەرگرتن لە وزەی خاوێن دابمەزرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ئێستا ئاستی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا لە وزەی خاوێن بە رێژەی 10 % – 15% زیادیكردووە و یەك ملیۆن و 850 هەزار هاوبەشی كارەباش لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستاندا هەن.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پێشتر هەرێمی كوردستان بە پلەی یەكەم پشتی بە بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا لە وێستگە كارۆئاوییەكانی دوكان و دەربەندیخان دەبەست دواتر سیستمیان لە سووتەمەنیی شلەوە گۆڕدرا بۆ غازی شل، هەروەها سوود لە وزەی خۆر و وێستگەی هەڵمی وەربگرێت بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە رێگەی هێنانی سیستمێكی زیرەك بۆ دابەشكردنی كارەبا، پڕۆژەی نیشتمانیی ڕێكخستنەوەی دابەشكردنی كارەبا جێبەجێكراوە و توانراوە لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستاندا سیستمەكە بخرێتە‌گەڕ كە لەو ڕێگەیەوە رێگری لە هەموو جۆرە پێشێلكاری و بەهەدەردانێكی تەزووی كارەبا كراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەسێک بەتۆمەتی فرۆشتنی بیستۆک کە لە تاقیکردنەوەکاندا بەکاردەهێندرێت دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایدەگەیەنێت، کەسێکیان بەتۆمەتی فرۆشتنی بیستۆکی بچووک، کە لە تاقیکردنەوەکاندا بەکاردەهێندرێت، دەستگیرکردووە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران لە…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ڕێگا بە هیچ كەسێك نادەین هێزی تایبەتی هەبێت و بە هەموو شێوەیەك دژی دەوەستینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەمەبەستی بەدواداچوون و لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە دوایین بەرەوپێشچوون و گۆڕانكارییەكان، سەردانی هێزەكانی حەفتای كرد و…
Total
0
Share