کەشناسیی سعودیە: ئەگەری دروستبوونی لافاو لە شاری مەککە هەیە

بنکەی کەشناسیی سعودیە بڵاویکردەوە، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا با و بارانێکی زۆر شاری مەککە دەگرێتەوە و ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە.

دەستەی کەشناسی سعودیە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، “ئاستی مەترسییەکان لە شاری مەککە بۆ رەنگی سوور بەرزکراوەتەوە، بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز و هەڵکرنی رەشەبا لە ناوچەکەدا کە چاوەڕێ دەکرێت لافاو لە هەندێک شوێن دروستببێت.

داوایشیکرد، هاوڵاتییان خۆیان بەدووربگرن لەو شوێنانەی ئاوی تێدا کۆدەبێتەوە.

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان بارانبارین لە بەیانی رۆژی شەممەوە دەستپێدەکات و تا رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی وەفدی هەسەدە لەگەڵ بەرپرسانی دیمەشق کۆتاییهات

هەسەدە رایگەیاند، کۆبوونەوەی وەفدەکەمان لەگەڵ بەرپرسانی دیمەشق کۆتاییهات و زانیاریی زیاتر بڵاودەکەینەوە. هێزەکانی سوریای دیموکرات- هەسـ.ـەدە، رایگەیاند، کۆبوونەوەی…
Total
0
Share