روونکردنەوەیەکی نوێ لە بنەماڵەی نیاز دەرگەڵەیی_یەوە

بنەماڵەی نیاز دەرگەڵەیی لە روونکردنەوەیەکی نوێدا بڵاویانکردەوە، پەنجەی تۆمەت بۆ هیچ کەسێک راناکێشن و چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانن.

لە روونکردنەوەکەی بنەماڵەی نیاز دەرگەڵەییدا هاتووە، “بە پێویستی دەزانین جارێكی تر بەهەموو لایەكی رابگەیەنین كە ئەو هەواڵ و پڕوپاگەندانەی لەبارەی تیرۆركردنی شەهید (نیاز دەرگەڵەیی) بڵاودەبنەوە، تێكڕایان بێ بنەما و ناڕاستن و هیچ جۆرە زانیارییەكی دروستیان تیادا نییە، ئێمە وەك بنەماڵە پەنجەی تۆمەت و تاوانباركردنمان بۆ هیچ كەسێك درێژنەكردووە، بەڵكو چاوەڕوانی ئەنجامەكانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانین”.

باسیانلەوەشکردووە، ” هیوادارین لە نزیكترین كاتدا لایەنی پەیوەندیدار وردەكاری ئەو كردە تیرۆریستییە بۆ رای گشتی و بنەماڵەكەمان ئاشكرا بكات”.

لە کۆتایی روونکردنەوەکەشدا داوایانکردووە، هیچ كەسێك بڕوا بەو هەواڵانە نەكات كە لەوبارەیەوە بڵاودەكرێنەوە و بەتایبەت ناوی هیچ كەسێك نەزڕێنن و چاوەڕوانی ئەنجامی فەرمی لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەكان بن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پلاندانانی هەرێم: زانیاریەکانی سەرژمێری نادرێن بە هیچ لایەنێکی حکومی و ناحکومی

وەزارەتی پلاندانانی هەرێم جەختدەکاتەوە، ئەو زانیارییانەی لە چوارچێوەی سەرژمێریی گشتیی لە هاوڵاتییان کۆدەکرێتەوە، نادرێنە هیچ لایەنێکی حکومی و…
Total
0
Share