ستران عەبدوڵا لە لێدوانێکدا ڕایدەگەیەنێت، پەیامەکەی کاک بافڵ زۆر کوردانە بوو و هەر ئەوەشی لێ چاوەڕێدەکرا.
ستران عەبدوڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، پەیامەکەی کاک بافڵ زۆر کوردانە و بەرپرسیارانە بوو، هەر ئەمەش لە ئەدەبیاتی یەکێتی و خوێندنگەکەی سەرۆک مام جەلال چاوەڕێدەکرێت.
وتیشی، ڕاستە ئاڵۆزی هەیە، بەڵام هەر دەبێت یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستپێشخەری بکات، یەکێتیش لەم ناکۆکییانەدا لەسەر هەقە، چونکە دەمانەوێت شێوازی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان ڕاستبکەینەوە، لە کاتێکیشدا کە گەلەکەمان ڕووبەڕووی مەترسیی دەبێتەوە، دەبێت هەموومان یەکڕیزبین.