خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی كەركوك بەردەوامە، خۆپیشاندەران ناڕەزایی لەبارەی تێكدانی دۆخی شارەكە بۆ مەرامی سیاسی دەردەبڕن و دەڵێن، لایەنێكی سیاسی تەنها كاتی دەنگدان كەركوكی لەبیرە.
خۆپیشاندەران لە گەڕەكی شۆڕیجە و لە نزیك پەیكەری شەهید مامە ریشە گردبوونەتەوە.
خۆپیشاندەرێكی گەنج بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا دەڵێت، داوادەكەین ئەو كەسانەی تەقەیان كرد بدرێنە دادگا.
سەبارەت بە رووداوەكانی دوێنێش دەڵێت، “دەستی لایەنێكی سیاسی تیایە، خۆیان پشێوییەكە دەنێنەوە، ئەوان بەس كاتی دەنگدان كەركوكیان لەبیرە”.
نمونەی ئەوەش دەهێنێتەوە، ئەگەر خەڵكی كەركوك بچێتە بازگەكەیان، رەگەزنامەی لێوەردەگرن و لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكەن، “وا دەزانن تیرۆرستیت”.