لێخۆشبوونی گومرگی بۆ هاوردەكردنی چەند ماددەیەكی پەیوەندیدار بە كشتوكاڵ دەركرا

وەزارەتی كشتوكاڵ بڕیاریدا بە لێخۆشبوونی گومرگی لە هاوردەکردنی (پەینی کیمیایی، ماددەی قڕکەرو بنەتۆو).

لە ڕاگەیەندراوێكدا، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە، حکومەتی هەرێم بڕیاری لێخۆشبوونی گومرگی لە هاوردەکردنی چەند ماددەیەك دەرکردووە.

باسی لەوەشكردووە، “ئامانج لەو بڕیارە هاندان و پاڵپشتی زیاتری جوتیاران و خاوەن کار و پرۆژەکانی هەرێمی کوردستانە”.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، “بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لێخۆشبوونی گومرگی لە هاوردەکردنی پەینی کیمیایی، ماددەی قڕکەر و بنەتۆو درا بە مەبەستی کەمکردنەوەی تێچووی چاندنی دانەوێڵە بە تایبەتی گەنم و جۆ و بەروبوومە کشتوکاڵیەکانی تر”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری گواستنەوەی عێراق لە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەی فڕۆكەخانەی سلێمانیدایە

پەرلەمانتارێك رایدەگەیەنێت، وەزیری گواستنەوەی عێراق لە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەی فڕۆكەخانەی سلێمانی پەیوەست بە بڕیارەكەی توركیایە. كاروان یاروەیس، ئەندامی…
Total
0
Share