یاس خزر كۆچی دواییكرد

سەندیكای هونەرمەندانی عێراق كۆچی دوایی هونەرمەندی گۆرانیبێژ یاس خزر-ی راگەیاند.

سەندیكاكە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دڵگرانە بە كۆچی دوایی دەنگی زەوی هونەرمەند یاس خزر كە ئێوارەی هەینی لە بەغداد بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دواییكرد.

یاس خزز (تەمەن 85 ساڵ)، لە ساڵی 1938 لە نەجەف لەدایكبووە، لە ساڵی 1961-ەوە دەستی بەكاری هونەری كردووە و نازناوەكانی (صوت الأرض) و (مطرب الهدل)ی پێدراوە، گۆرانی (الهدل) یەكەم گۆرانیی تۆماركراوی بووە و نازناوی دووەمی بەهۆی ئەو گۆرانییەوەیە. كۆتا ئەلبومیشی لە ساڵی 2010 بەناوی (لیل الوداع) بڵاوكردووەتەوە.

هەر دوێنێ شاعیری ناوداری عێراق كەریم عێراقی بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دواییكرد.

بابەتی پێشتر

رەگەزنامەی سلێمانی سزای ونکردنی کارتی نیشتمانیی دیاریکرد

بابەتی دواتر

داهاتی نەوتی عێراق بە نزیكەی 7% زیادیكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share