کوردێک لە سوید لەبارەی شەڕی 10ساڵەی مافیاکانەوە دۆکیومێنتارییەک بەرهەمدەهێنێت

کاروان فەرەج، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی باشووری کوردستان دۆکیومێنتارییەک لەسەر شەڕی بەردەوامی گروپە مافیاکانی سوید بەرهەمدەهێنێت، کە ماوەی 10 ساڵە لەیەکتر دەکوژن.

دۆکیومێنتارییەكەی کاروان فەرەج، بەناوی (سەردەمی جەنگی گروپەکان)ە، (Gängkrigenstid) بە دوو بەش لە کەناڵی چواری سویدییەوە پەخشدەکرێت.

کاروان فەرەج، لەسەر کارە دۆکیومێنتارییەکەی بۆ ڕادیۆی سوید – بەشی کوردی، ڕایگەیاندووە، “سەختترین قۆناغی کارەکەم ئەوەبوو، ئەندامانی هەردوو گروپە مافیاکە ڕازیبکەم قسەم بۆبکەن، چونکە ئەوان دوژمنداریی قورسیان لەگەڵ یەکدی هەیە و لەماوەی ئەو 10 ساڵەدا 20 کەسیان لەیەکتر کوشتووە”.

بە وتەی کاروان، پێدەچێت ئەم شەڕە زیاتر بخایەنێت، بەهۆی ئەوەی ئەم گروپانە 20 کەسیان لە یەکدی کوشتووە، هەموو ئەو کوشتنانەش بەبێ کاردانەوە ناوەستێت و ئەگەری بەردەوامیی شەڕی گروپە مافیاکان ئەگەرێکی کراوەیە.

گروپە چەکدارییەکانی وڵات سوید، زیاتر لەسەر ماددەی هۆشبەر و ناوچەی فرۆشتنی ماددەکە شەڕدەکەن، بەهۆی زۆریی کوژراوان لەنێوانیاندا، ئەگەری هەیە لەهەر کاتێکدا پێکدادان لەنێوانیاندا سەرهەڵبداتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دڵمان لەگەڵ خێزان و كەسوكاری قوربانییانی ڕووداوە دڵتەزێنەكەی ئەمشەوی سلێمانییە

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، “دڵمان لەگەڵ خێزان و كەسوكاری قوربانییانی ڕووداوە دڵتەزێنەكەی ئەمشەوی سلێمانییە و هاوسۆزیی خانەوادە…
Total
0
Share