نرخی نەوت بەرزبووەوە

لەگەڵ کەمبوونەوەی رێژەی عەمبارکراوی نەوتی ئەمریکا بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 85.66 دۆلار، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسیش بۆ 81.40 دۆلار بەرزبووەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هاوکاتە لەگەڵ دابەزینی نرخی دۆلار و کەمبوونەوەی ئەگەری بەرزکردنەوەی سوودەکان لە لایەن بانکی ناوەندی ئەمریکییەوە.

دابەزینی نرخی دۆلار وادەکات کڕینی نەوت بۆ ئەو وەبەرهێنانەی دراوی دیکە بەکاردەهێنن کەمتر بکەوێت هەر بۆیە خواست لەسەری زیاتردەکات.

بەپێی داتاکانی پەیمانگەی پەتڕۆڵی ئەمریکی، عەمبارەکانی نەوتی خاو 11.5 ملیۆن بەرمیل کە کۆتایی هەفتەی رابردوو کەمیانکردووە، ئەمەش بەشێکە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

 

بابەتی پێشتر

عێراق سیستمی رادار لە فەرەنسا دەکڕێت

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ ئەگەری بارانبارین هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی شوبات، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرانەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی…
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێ لە بازاڕەکانی دراو لە عێراقدا بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبووەوە. ئەمڕۆ…
Total
0
Share