ئاسۆی ڕوونی گفتوگۆ ئەتۆمییەكان نرخی نەوتی دابەزاند

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان نزیكەی یەك دۆلار دابەزی، ئەویش دوای ئەوەی ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنی دانوستاندنە ئەتۆمییەکان.

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكاندا نرخی نەوت دابەزی و نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 81.72 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی تەكساسیش بەهەمانشێوە نزیكەی دۆلارێك دابەزی و بە 80 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، دەستپێكردنەوە و ئەگەری سەركەوتنی دانوستاندنە ئەتۆمییەکانی ئێران، ڕێگە بۆ نەوتی ئیران دەكاتەوە بگەرێتەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان، بەمەش بەرهەم زیاد دەكات.

باسی لەوەشكردووە، قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمبارەكانی نەوتی ئەمریکا زیاتر لە ئاستی چاوەڕوانییەکان بەرزبووەتەوە، ئەوەیش یەکێکە لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت.

بابەتی پێشتر

فرۆشگایەكی مەی لە كەركوك تەقێندرایەوە

بابەتی دواتر

هەرێمی كوردستان دەكەوێتە هەڵمەتێكی یەكمانگەی ڤاكسینكردنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی ئەمڕۆی دراوەكان

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ جێگیرە. لە بازاڕی…
Total
0
Share