بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێکدا شەش کەس گیانیان لەدەستدا

لە ماڵێکدا لە پارێزگای زیقاری باشووری عێراق، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە شەش کەسی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا.

سەرچاوە ئەمنییەکان باس لەوە دەکەن، لە ناوچەی جەوادین لە ناسریە، ئاگر لە ماڵێکدا کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە شەش کەس کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن گیانیان لەدەستداوە.

ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە دوو هاوسەر و منداڵەکانیان بوو و کەسێکی دیکەش بریندارە.

بەپێی سەرچاوە عێراقییەکان هۆکاری ئاگرەکە کێشەی شۆرتی کارەبا بووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە: نزیکی 6 کاتژمێرە بیر لەوە دەکەینەوە چۆن تـ.ـەرمی روقیە بەبێ هیچ شێوانێک دەربهێنین

بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، یەکەمجارە تووشی حاڵەتێکی لەم شێوەیە ببین کە بەم شێوەیە تەرمێکمان لێ ون ببێت…
Total
0
Share