بڕگەیەكی تایبەتە بە هەڵەبجە
دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێكرد

دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێكرد، بڕگەیەكی دانیشتنەكە تایبەتە بە خوێندنەوەی دووەمی پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دانیشتنی ژمارە (23)ی ئەنجومەنی نوێنەران بە سەرۆكایەتیی محەمەد حەلبوسی، سەرۆك و بە ئامادەبوونی 185 پەرلەمانتار دەستیپێكرد.

یەكێك لە بڕگەكانی دانیشتنەكە تایبەت بە خوێندنەوەی دووەمی پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە.

دوێنێ غەریب ئەحمەد، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەسەر داواكاریی فراكسیۆنی یەكێتی خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای زیادكردنی پارێزگای هەڵەبجە خراوەتە نێو خشتەی دانیشتنی كۆبوونەوەكانی پەرلەمانەوە.

وتیشی، “پێشتر چەند جارێك داكۆكیمان لەو بابەتە كردووە كە دوای یەكلاكردنەوەی لە پەرلەمان، هەڵەبجە لە رووی كارگێریی و داراییەوە وەكو پارێزگایەكی دیكە مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە هەڵەبجە توانای وەرگرتنی نەخۆشیی تریان نییە

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی هەڵەبجە ڕایگەیاند، نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەری کۆرۆنا توانای وەرگرتنی نەخۆشیی دیکەیان نییە و قاوشەکان پڕبوون.…
Total
0
Share