وێنە.. بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبیل کەسێک گیانی لە دەستدا

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە لە نێوان دوو ئۆتۆمبیلدا لەسەر ڕێگەی کەلار – خانەقین کەسێک گیانی لە دەستدا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، ” بەیانی ئەمڕۆ 29ی ئازار کاتژمێر 7:00ی سەرلەبەیانی لەسەر ڕێگای کەلار- خانەقین نزیک زاڵگەی هاتوچۆ دوو ئۆتۆمبێلی جۆری  BMW و مارسیدس بارهەڵگر بەیەکیاندا کێشا و شۆفێری BMW گیانی لەدەست دا.

لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستی پێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕوداوەکــە.

لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا ئەوە دووەم کەسە لە ئیدارەی گەرمیان بە ڕوداوی ئۆتۆمبیل گیان لە دەستدەدات و ئێوارەی دوێنێش بەهۆی ڕوداوێکی شێلانەوە کەسێک دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.

بابەتی پێشتر

کەشتیە گیرخواردووەکەی نۆکەندی سوێس خرایەوە سەر ڕێڕەوی خۆی

بابەتی دواتر

ڕێککردنەوەی کەشتیە گیرخواردووەکەی سوێس نرخی نەوتی دابەزاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share