پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن لە کۆگایەک لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی گەرمکەوە دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە لە کۆگاکەیدا کەلوپەلی لێدزراوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستیپێکرد”.

دەشڵێت، “پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی گەرمکی سەر بە بەشی پۆلیسی پێنجوێنەوە دەستگیربکرێت”.

باس لەوەشدەکات، “تۆمەتبار تەمەنی 29 ساڵە و دانی بەتاوانەکەیدا ناوە، ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادان راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن”.

پۆلیسی سلێمانی، دەڵێت، “لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە تۆمەتباری ناوبراو سکاڵایەکی دیکەی لەسەرە و لە یاریدەدەرێتیی ئاسایشی پێنجوێن داواکراوە، بەپێی ماددەی 30 لەیاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share