دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لە زیندانێكی جۆرجیا خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ گۆڕینی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن كە پێشتر فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچوو بوو.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دوای خۆ رادەستكردنی وێنەی گیراوە و تەواوی زانیارییە كەسییەكانی لێوەرگیراوە كە بۆیەكەمجارە لە مێژووی ئەو وڵاتە سەرۆكی پێشوو وەك تۆمەتبار وێنەی بگیرێت.
بە بڕوای دۆناڵد ترەمپ ئەوەی دەكرێت دەستووەردانە لە هەڵبژاردنەكان كە هەرگیز پێشتر حاڵەتی لەو شێوەیە رووینەداوە و بەهەموو شێوەیەك رەتیدەكاتەوە.