كەسێك بە تۆمەتی فریودان و پارە وەرگرتن لە كچێك دەستگیركرا

لەسەر سكاڵای كچێك و بە تۆمەتی فریودانی، تۆمەتبارێك لەلایەن بنكەی پۆلیسی راپەڕینەوە دەستگیركرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی كچێك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كەسێكەوە فریودراوە و بڕێك پارە و ئاڵتونی لێسەندراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دەركەوت تۆمەتبار بە ناوی خوازراوەوە و بە بەكارهێنانی هەژماری ساختە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی و بەبیانوی هاوسەرگیری هەشت هەزار دۆلار و بڕێك زێڕی لە سكاڵاكار سەندووە.

لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار بەردەوام بوو، سەرەنجام توانرا شوێنی بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر بڕێك پارەدا كە بە تۆمەتبار بووە، پۆلیسی سلێمانی وادەڵێت.

ئاشكراشیكرد، لەئێستادا تۆمەتبار (ه.أ.ح. لەدایكبووی 1985) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.

بابەتی پێشتر

لە هەولێرەوە 117 ئاوارە بۆ ناوچە بنەڕەتییەكانیان گەڕانەوە

بابەتی دواتر

مێسی ئینتەرمەیامی گەیاندە یارییەکی کۆتایی تر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی سووتاندنی ئۆتۆمبیلێک لەلایەن خاوەنەکەیەوە ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی سووتاندنی ئۆتۆمبیلێکەوە لەلایەن خاوەنەکەیەوە ڕایدەگەیەنێت، خاوەنی ئۆتۆمبیلەکە چاوەڕوانی یەکلاییبوونەوەی ڕێکارە یاساییەکانی بەڵگەنامەکانی ئۆتۆمبیلەکەی نەکردووە…
Total
0
Share