رەوەند مەلا مەحمود: بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە چەندینجار سەردانی بەغدای كرد

لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، “بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە چەندینجار سەردانی بەغدای كرد”.

رەوەند مەلا مەحمود، لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە چەندینجار سەردانی بەغدای كرد.

راشیگەیاند، فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پرسی بە پارێزگابوونی هەڵەبجەدا هەمووی هەوڵێكی خۆیاندا و سوپاسی ئیدارەی هەڵەبجەش دەكەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەڕین: شۆفێری ئەو ماتۆڕسکیلە دەستگیرکرا کە بووە هۆی ڕووداوە هاتوچۆکەی ئەمڕۆ

بەڕێوەبەری پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، شۆفێری ئەو ماتۆڕسکیلە دەستگیرکرا کە بووە هۆی ڕووداوە هاتوچۆکەی ئەمڕۆ. ئەمڕۆ سێشەممە، ڕووداوێکی…
Total
0
Share