بێگەرد تاڵەبانی هۆکارەکانی “کوشندەیی” ئاردی هاوردە ڕووندەکاتەوە

وەزیری کشتوکاڵ و ئاودێریی حکومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی “خراپی و کوشندەیی” ئاردی هاوردەوە ڕایگەیاند، ئاردی هاوردە بەپێی ڕاپۆرتی دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆڵی جۆریی عێراق سەلمێندراوە کە خراپە.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێم ڕایگەیاند، “ئاردی هاوردە ئاردێکی زۆر لاوازە لەڕووی ماددە سەرەکییە خۆراکییەکان و زۆرینەی ماددە سەرەکییەکانی لێدەرهێنراون کە لە پێکهاتەی گەنمدان بەمەبەستی بەکارهێنانیان بۆ پیشەسازی نەستەلە و نیشاستە و چەندین جۆر ماددەی خۆراکیی تر، بەتایبەت دەرهێنانی ماددەی گلۆتین و گلۆتامین و ئەنزیماتە بەسوودەکان”.

لەبارەی خراپیی ئاردی هاوردەوە وەزیری کشتوکاڵی هەرێم بە چەند خاڵێک ڕوونیکردووەتەوە:-

ــ جێگرتنەوەی ئەو ماددە خۆراکییە سەرەکییانەی بە ماددەی پیشەسازی و چەندین جۆر ماددەی پارێزەر کە ئەم ماددانە مەترسییان لەسەر تەندروستیی مرۆڤ هەیە.

ــ ئاردی هاوردە لەڕووی بەهای خۆراکییەوە زۆر لاوازە و زیانی زۆری بۆ مرۆڤ و گەشەی مرۆڤ هەیە و لەگەڵ ئەوەشدا زیادکردنی چەندین ماددەی ڕەنگکردن و ماددەی دروستکراوی پیشەسازی کە ئەم ماددانە زۆر مەترسیدارن بۆ تەندروستیی مرۆڤ و سەرهەڵدانی نەخۆشی .

ــ هەموو ئەم ڕاستییانە لەسەرئاستی دەزگا زانستی و کۆنترۆڵی جۆری لەسەر ئاستی تاقیگەیی سەڵمێندراون و بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم بابەتە دروستکراوە لەسەر ئاستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران کە هاوپێچ وێنەیەک لە بڕیارەکانی تێدایە.

بابەتی پێشتر

ناڕەزایی دانیشتووانی گەڕەكێكی هەولێر گەیشتە هێنانەدەرەوەی منداڵان لە قوتابخانە

بابەتی دواتر

سوپای پاسداران دەڵێت چوار بنکەی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی وێرانکراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی فاسۆلیا بەرزبووەوە

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی فاسۆلیا لە بازاڕەكاندا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە و دەشڵێت، لە سەرچاوەكەی كە…
Total
0
Share