هاوپەیمانیی بەڕێوەبەردنی دەوڵەت كۆبووەوە و جەخت لە جێبەجێكردنی یاسای بودجە دەكاتەوە

هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و جەختیان لە جێبەجێكردنی یاسای بودجە كردەوە.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هاوپەیمانیی بەڕێوەبەردنی دەوڵەت بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەتەوە و لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لە ئامادەكردنی یاسای نەوت و غاز كراوەتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە كۆكبوون لەسەرئەوەی پێویستە سەرجەم وەزارەت و پارێزگاكان پابەندبن بە جێبەجێكردنی یاسای بودجەوە.

هەر لەكۆبوونەوەكەدا تاوتوێی ئەنجامی سەردانەكەی شاندی ئەمنیی باڵا بە سەرۆكایەتی وەزیری بەرگریی عێراق كرا بۆ ئەمریكا و جەختكراوەتەوە لەسەر پشتیوانی لە گفتوگۆكان لەگەڵ ئەمریكا بەئامانجی پتەوكردنی سەروەریی خاكی وڵات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق دواپێشهاتەكانی پەیوەست بە بۆردومانەكەی توركیا بۆسەر سەیرانگاكەی زاخۆ ئاشكرادەكات

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەردەوامی هاندانی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەكەی ئەمدواییەی توركیا بۆسەر سەیرانگاكەی زاخۆ دووپاتدەكاتەوە. ئەحمەد سەحاف…
Total
0
Share