پێنجشەممە داهاتووی کانسیلۆ یەکلایی دەبێتەوە

ڕۆژی پێنجشەممە ، ڕۆژێکی یەکلا کەرەوە دەبێت لە داهاتووی کانسیلۆی پورتوگالیدا.

گفتوگۆکان بەشێوەیەکی بەرچاو چونەتە پێشەوە و بڕیارە تا پێنجشەممە هەموو شتێک یەکلایی ببێتەوە.

چاڤی داواى کردووە باڵی ڕاست چالاک بکرێت و دەیەوێت بەرگریکارێکی نوێ بهێنێتە ڕیزەکانییەوە.

کانسیلۆ یەکێکە لە بژاردە بەهێزەکانی بەردەم چاڤی، بەڵام کێشەکە زۆری موچەکەیەتی.

ئێستا گفتوگۆکانی نێوانیان ئیجابین و پێدەچێت تا پێنجشەممە هەموو شتێک ئاشکراببێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share