بۆ یەکەمجار لە مێژوودا ژنێک بووە سەرۆکی تۆپی پێی ئینگلتەرا

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا بەفەرمی دیبی هیویتی وەک سەرۆکی نوێی فیدراسیۆنەکە ناساند، ناوبراو لە کانونی دووەمی 2022وەوە دەستبەکاردەبێت.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا ماوەیەکە بەدوای کەسایەتییەکدا دەگەڕێت پۆستی سەرۆک وەربگرێت، دوای ئەوەی گرەیک کلارک لە تشرینی دووەمی 2020 دەستی لەکارکێشایەوە.

هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی کلارک بۆ لێدوانە ڕەگەزپەرستییەکانی دەگەڕایەوە لەبەردەم لیژنەیەکی پەرلەمانی بەریتانیا دەرهەق بە یاریزانە ڕەشپێستەکان، تیایدا یاریزانە ڕەشپێستەکانی بە “یاریزانە ڕەنگاوڕەنگەکان” ناوبردبوو.

ئەمڕۆ، سێشەممە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلیزی دیبی هیویتی وەک سەرۆک ناساند، کە ئەوەش یەکەمینجارە ژنێک پۆستەکە وەردەگرێت، هەروەها پیتەر ماکۆرمیک بەشێوەیەکی کاتی لە پۆستەکەدا بەردەوامدەبێت تا ئەوکاتەی سەرۆکی نوێ دەستبەکاردەبێت.

لە ئێستادا هیویت پۆستی سەرۆکی دەستەی خواردنگەکانی واگامامایە، بەڵام لەدوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی (The FA)، لە پۆستەکەی پێشووی دووردەخرێتەوە.

هەڵبژاردنی ژنە پۆڵایینەکەی ئینگلتەرا هاوکاتە لەگەڵ بڕیاری حکومەتی بەریتانیا بۆ گەڕانەوەی بەشێک لە هاندەران بۆ نێو یاریگاکان، بۆ ئەو مەبەستەش دیبی دەبێت ئامادەکاری بکات و پلانێک بۆ پاراستنی تەندروستیی هاندەران بەگەڕبخات.

بابەتی پێشتر

چاڤی هۆکاری سەرەکیی دابەزینی ئاستی بەرشلۆنە دەردەخات

بابەتی دواتر

گواردیۆلا خواستی لەسەر دوو یاریزانە نرخیان دەگایە (250) ملیۆن پاوەند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share