گۆرێتزکا دوایین یاخیبووە لە بایرن میونشن

لیۆن گۆرێتزکا، ئەستێرەی ئەڵمانی ئامادەنەبووە بۆندەکەی لەگەڵ بایرن میونشن بەهەمان مەرجی وەرزەکانی ڕابردوو نوێبکاتەوە.

ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، دوای گواستنەوەی لیرۆی سانێ لە یانەی مانچستەر سیتی و جێبەجێکردنی تەواوی مەرجەکانی، یاریزانانی یانەی بایرن میونشن پێیانوایە یانەکەیان دەبێت بەهەمان شێوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکات.

بەپێی سەرچاوەکە، کینگسلی کۆمانی فەرەنسی یاخیبوونی ڕاگەیاندووە، بۆندەکەی نوێناکاتەوە و داوای هەمان ئەو مامەڵەکردنەی کردووە، کە بەڕێوەبەرانی بایرن لەگەڵ سانێ کردوویانە، پاشان داڤید ئالابا هەمان مەرجی هەبووە و کۆتاییەکەشی بە جیابوونەوە کۆتاییهاتووە.

لە ئێستادا لیۆن گۆرێتزکا، ئەستێرەی ئەڵمانی پێداگریکردووە، کە بۆندەکەی بە هەمان مەرج و بەندەکانی لیۆی سانێ نوێدەکاتەوە، واتا لە ڕووی داراییەوە زیاتر داوادەکات.

سپۆرت بێلد نوسیویەتی، بارودۆخەکە زۆر لەوە ئاڵۆزترە کە ئاماژەی بۆدەکرێت، چونکە کۆمان و گۆرێتزکا تەنها وەرزێک لە بۆندەکانیاندا ماوە، ئەگەر بەڕێوەبەرانی بایرن هەمان هەڵوێستی ئالابا بەرامبەریان دووبارەبکاتەوە، بەدوور نازانرێت ئەو یاریزانانەش هاوشێوەی ئالابا بەبێ سوودی دارایی ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکەن.

بابەتی پێشتر

چاكبووانی كۆرۆنا لە هەرێم 170 هەزار كەسی تێپەڕاند

بابەتی دواتر

حكومەت 2.5 ملیار دینار بۆ وشكەساڵی تەرخاندەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share