توخێل ڕاهێنانەکانی بایرنی کردووە بە دۆزەخ

تۆماس توخێل، ڕاهێنەری یانەی بایرن میونشن بە گوڕوتینەوە یەکەی مەشقوڕاهێنانەکانی سەرەتای وەرزی دەستپێکردووە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت”، توخێل لە ئامادەکارییەکانی سەرەتای وەرزدا ڕەخنەی ئاراستەی زۆرینەی یاریزانانی بایرن کردووە و بە تەمبەڵ و کەمتەرخەم وەسفیکردوون.

سەرەڕای ئەوەی ڕاهێنەرەکە چەندین ڕێگەچارەی چاکسازی بۆ یاریزانان داڕشتووە، لە هەمان کاتدا هەڕەشەشی کردووە، کە هەر یاریزانێک لەسەر پلان نەڕوات و لە کەمتەرخەمی بەردەوامبێت دەیخاتە سەر کورسی یەدەگ.

بەهۆی بەهێزی ڕاهێنانەکانەوە، تۆماس مولەر دووچاری پێکان بووە و ناچاربووە بکشێتەوە، ڕەخنەش ئاراستەی جەمال موسیالا و لیۆن گۆرێتزکا و دوو یاریزانی گەنج کراوە، بەوەی کە ئاست و بڕیارەکانیان بەپێی پێویست نییە و دەبێت خۆیان زیاتر ماندوو بکەن.

بابەتی پێشتر

23 هەلی دامەزراندن راگەیەندرا

بابەتی دواتر

نوێنەری مۆراتا لە ڕۆمایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماتیچ بە پاریدێس

نیمانیا ماتیچ داواى لە ئیدارەى ڕۆما کردووە ڕێگەى بدەن بەرەو فەرەنسا هەنگاو بنێت.ز ماتیچ وتویەتی بەهۆی کێشەى خێزانییەوە…
Total
0
Share