بەكارهێنانی ئاو لە فەرەنسا سنووردار دەكرێت

دەسەڵاتدارانی فەرەنسا كۆتوبەندیان لەسەر بەكارهێنانی ئاو لە 78 كەرتی وڵاتەكەدا سەپاندووە، وەك ئەوەی رۆژنامەی (لۆ فیگارۆ) بڵاویكردووەتەوە.

رۆژنامەكە بڵاویكردەوە، دەسەڵاتدارانی فەرەنسا بەكارهێنانی ئاویان لە 78 كەرتی وڵاتەكەدا سنوورداكردووە. كۆتوبەندەكە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە ئەو كەرتانەی گرتووەتەوە، لەوانە 40 كەرتیان تووشی قەیران بووە لە ئاكامی وشكەساڵی و كەمی ئاوەوە.

ئاشكراشیكردووە، ئەگەر قەیرانی ئاو لە فەرەنسا سەرهەڵبدات، كۆتوبەند لەسەر پڕكردنی مەلەوانگە تایبەتەكانیش دادەنرێت، جگە لە سەنتەرەكانی شۆردنی ئۆتۆمبێل و ئاودانی چیمەنی یاریگا وەرزشییەكان، هەروەك سنوورداركردنەكە بەكارهێنانی ئاو بۆ كشتوكاڵیش دەگرێتەوە.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكرد، لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیكەی شەش هەزار پشكنین و بەدواداچوون كراوە بۆ زانینی ئاستی پابەندیی هاوڵاتییان بە بەكارهێنانی ئاو لە فەرەنسا و پێشێلكاریی جۆراوجۆر لە 7%ی ئەو حاڵەتانەدا بەدیكراوە.

لەكاتێكی پێشتردا فەرەنسا دۆخی “هەڕەشەی ئاووهەوا”ی لە 19 كەرتی وڵاتەكەدا راگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە كە هەندێك كات دەگاتە 40 پلەی سەدی.

بابەتی پێشتر

ڤیزای عێراق بۆ هاوڵاتییانی ئەم وڵاتانە کرا بە خۆڕایی

بابەتی دواتر

راپۆرتێک: عێراق دووەمین گەورە بەرهەمهێنەری نەوتە لە وڵاتە عەرەبییەکاندا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەسرە گەرمترین شاری جیهانە

پارێزگای بەسرە ئەمڕۆ یەکشەممە نیوەی پلەی کوڵانی تێپەڕاند، بەوەش بووبە گەرمترین شاری جیهان لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا.…
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم بڕی بارانبارینی 12 كاتژمێرى ڕابردووى ڕاگه‌یاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان بڕی بارانبارینی 12 كاتژمێری ڕابردووی ناوچه‌ جیاجیاكانی بڵاوكره‌وه‌. به‌پێی داتاكانى كه‌شناسیی هه‌رێم…
Total
0
Share