زانیاریی نوێ لەبارەی ناردنی دوو مووچە لە بەغدادەوە

د. فازڵ نەبی بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، دەكرێت بەغداد مووچەی دوو مانگ بنێرێت و دواتر پاكتاویی دارایی هەرێم بكرێت، بەڵام گرنگ ئەوەیە ئەو شاندانەی لە بەغدادن لایەنی پەیوەندیداری عێراق رازی بكەن كە مووچە بنرێت و دواتر پاكتاوی داراییەكان بكرێت.

ئاشكراشیكرد، دەتوانرێت لە مانگی تەمموزەوە ئەو رێككەوتنە بكرێت كە بەغداد مووچە و بودجەی دوو مانگێك بنێرێت و دواتر پاكتاوی دارایی هەرێم بكرێت ئەگەر پارەی دیكە كەوتە لای هەرێم دەتوانێت زیادەكە بگەڕێنێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دیوانی چاودێریی دارایی عێراق لیژنەیەكی بۆ هەرێم ناردووە و وردبینی لە داتا و زانیارییەكاندا دەكەن، بەڵام گرفتەكە لەوەدایە ئەو لیژنەی كە لە بەغدادەوە هاتوون توندن و بەرامبەر بە هەرێم و تێروانینیان بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان باش نییە.

بابەتی پێشتر

گاردیان: چارەکێکی دانیشتووانی گۆی زەوی رووبەڕووی کەمئاویی توند دەبنەوە

بابەتی دواتر

بڕیاری لێخۆشبوون بۆ قەرزی پارەی كارەبا دەرچوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share