بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی پەرۆشی چارەسەركردنی ئاشتییانەی ئەو كێشانەیە كە بوونەتە بەربەست لەبەردەم سەقامگیریی ناوچەكەدا

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازی لە ئەلینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كرد.

لە دیدارێكدا كە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان ئامادەبوو، دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان و بەزاندنی سەروەریی خاكی هەرێمی كوردستان و عێراق گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە چارەسەركردنی كێشەكان بە شێوەی دیالۆگ و لێكتێگەیشتن كرایەوە، بە شێوەیەك هیچ بیانوویەك بۆ بەئامانجگرتنی كەسانی مەدەنی نەمێنێتەوە.

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی یەكێتی لەبارەی رووداو و گۆڕانكارییەكان روونكردەوە و رایگەیاند، یەكێتی پەرۆشی چارەسەركردنی ئاشتییانەی ئەو كێشانەیە كە بوونەتە بەربەست لەبەردەم سەقامگیریی ناوچەكەدا، هەموو هەوڵێكیشمان لەپێناو یەكڕیزی و یەكدەنگیدایە تاوەكو بتوانین پێكەوە رووبەڕووی ئاڵنگارییەكان ببینەوە و گەل و وڵاتمان بپارێزین.

لەبارەی دوایین گۆڕانكارییەكانی پرۆسەی سیاسیی لە عێراق و كێشەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆك بافڵ وتی، “هیوادارین بەزووترین كات ئەم كێشەیە چارەسەربكرێت و ببێتە مایەی كاراتركردنی دەسەڵاتی یاسادانان و خزمەتكردنی زیاتری خەڵك”.

بابەتی پێشتر

بانكی ناوەندیی عێراق دڵنیایی دەدات و چارەسەركردنی كێشەیەكی راگەیاند

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

لە شاری هەولێر سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و جەختكرایەوە هەر فەرمانگەیەكیش كەموكورتی هەبێت…
Total
0
Share