بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، ماوەی تۆمارکردنی گرێبەستی ئەلیکترۆنی تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە درێژکرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، بەمەبەستی هاوکاریکردنی ئەو هاوڵاتییانەی کە بە هەر هۆکارێک نەیانتوانیوە لەکاتی خۆیدا و لە ماوەی 60 رۆژدا ئۆتۆمبێلەکانیان تۆماربکەن یان گواستنەوەی خاوەندارێتییان بۆ ئەنجامبدەن، تا بەرواری 31ی کانونی یەکەمی 2025 لە سزای دواکەوتن دەبەخشرێن.
ئەوەشی خستەڕوو، پاش ئەم بەروارە ماوەکە درێژناکرێتەوە.