فێستیڤاڵی هاوینەی سلێمانی دەستپێدەکات

فێستڤاڵی هاوینەی سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ دەستپێدەکات و لە کاتی جیاوازدا بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت.

فێستیڤاڵەکە تایبەتە با کاری دەستی، دروستکردنی خواردن، وێنەکێشان و میوزیک کە بە گروپی جیاواز و لە کاتی جیاوازدا کارەکانیان نمایش دەکەن.

فێستیڤاڵی هاوینەی سلێمانی ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 7:00 دەستپێدەکات و تاوەکو 11:30ی شەو بەردەوام دەبێت.

فێستیڤاڵەکە لە بەردەرکی سەرای شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەو مەبەستەش بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ لە بەیانیی ئەمڕۆوە شەقامەکەی داخستووە و تا کاتژمێر 12:00ی شەو ناکرێتەوە.

فێستیڤاڵی هاوینەی سلێمانی لە رۆژانی 15، 22، 29ی ئابدا بەردەوام دەبێت، هەروەها لە مانگی ئەیلولدا لە رۆژانی 5 و 12ی مانگ بەڕێوەدەچێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلی 9ی بنەڕەتی بڵاوكردەوە

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9ی بنەڕەتی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی پەروەردە ئاگاداری…
Total
0
Share