هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا کۆچی دواییکرد

ئێوارەی ئەمڕۆ هونەرمەندی شانۆکاری کورد زاهیر عەبدوڵا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە هونەرمەندی شانۆکاری کورد دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە لە شاری هەولێر کۆچی دواییکرد.

هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا خدر لە ساڵی 1958 لە گەڕەكی تەیراوەی شاری هەولێر لە دایكبووە و لە ساڵی 1979 ەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە.

ماوەی چەند ساڵێک بوو ئەو هونەرمەندە بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجە دەیناڵاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە هەموو لایەنەکان پابەندبن بە وادەی دەستووریی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار تا وڵات نەکەوێتە بۆشایی یاساییەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد چاویکەوت بە د. هومام حەموودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی…
Total
0
Share