تۆمەتبارێک دەستگیرکرا هەڕەشەری بڵاوکردنەوەی وێنەی لە کەسێک کردووە و داوای پارەی لێکردووە

کەسێک لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیرکرا کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لە هاوڵاتییەک کردووە و لەبەرامبەردا داوای پارەی لێکردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکردووە کە کەسێک هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی تایبەتی لێدەکات و داوای پارەی لێدەکات، لەسەر سکاڵای ئەو هاوڵاتییە بە هاوکاریی پۆلیسی شەقڵاوە تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە.

ئاماژە بەوەکراوە کە تۆمەتبار (س،خ، س) لەدایكبووی 2003 بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی  راگیراوە و دانی ناوە بەتاوانەكەیدا .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستیی هەرێم: تەندروستیی تووشبووەکەی دیکەی تای خوێنبەربوون جێگیرە

وەزیری تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، “تووشبووەکەی دیکەی تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکەی تێپەڕاندووە” د سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم لە کۆنفرانسێکی…
Total
0
Share