وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ڕاوکردنی ماسی بە کارەبا و ماددە ژەهـ.ـراوییەکان هەموو کاتێک قەدەغەیە.
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، دوابەدوای بڕیاری وەزارەت سەبارەت بە پاراستنی سامانی ماسی و وەرزی قەدەغەی ڕاوکردن و بەهۆی تەواوبوونی ماوەی دیاریکراوی وەرزی قەدەغەی ڕاوەماسی، ئەمڕۆ 15/6 ، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری، بڕیاردرا بە هەڵگرتنی بڕیاری قەدەغەی ڕاوکردن و ئاساییبوونەوەی وەرزی ڕاوکردن.
دەشڵێت، هەروەها ڕاوکردن بە کارەبا، ماددە ژەهـ.ـراوییەکان، ماددە تـ.ـەقەمەنییەکان و تۆڕی کون و ورد ، کە ببێتە مایەی لە ناوبردنی به کۆمەڵی زیندەوەرە ئاوییەکان لە هەموو کاتێکدا قەدەغەیە و ڕێگەپێدراو نابێت، بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و کارگێڕی، سەرجەم فەرمانگەکان و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان ئاگادارکراونەتەوە.