قوباد تاڵەبانی سەرۆکایەتيی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیانی لە کفری کردەوە

لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ ئیدارەی گەرمیان، جێگری سەرۆک وەزیران بە یاوەری ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کفری، سەرۆکایەتیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیانی کردەوە و لەگەڵ ئەنجومەنی زانکۆکە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ 14ی نیسان بەڕێوەچوو و سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان ئامادەیبوو، جێگری سەرۆک وەزیران پیرۆزبایی کردنەوەی زانکۆکەی لە دانیشتوانی کفری و بەڕێوبەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان کرد و دوای گوێلگرتن لە داواکاری و پلانی پێشخستنی زانکۆکە، داوای لێکردن بە هەموو توانایانەوە کاربکەن زانکۆکە بکەنە زانکۆکەیەکی نمونەیی بۆ پێشخستن و گەشەپێدانی دەڤەری گەرمیان.

وتیشی، پێویستە ستراتیژی زانکۆکە پێگەیاندنی خوێندکاران بێت بە توانایەکی بەرزی زانستییەوە و ئامادەکردنیان بێت بۆ چوونە ناو بازاڕی کارەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگەی هەرێم لەگەڵ عێراق

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی پێشمەرگە، رایگەیاند، هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینیی پێشمەرگە چاوەڕوانی ئەنجومەنی وەزیرانین”. فەتحوڵڵا عومەر، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی…
Total
0
Share