تەقینەوەیەک ویلایەتی پەنسلڤانیای ئەمریکای هەژاند و بەهۆیەوە لانی کەم پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، “تەقینەوەیەک لە رۆژئاوای ویلایەتی پەنسلڤانیا روویداوە و بەهۆیەوە سێ خانوو رووخاون و 12 خانووی دیکەش زیانیان بەرکەوتووە”.
ئاماژەیان بەوەشکرد، “تەرمی پێنج کەس دۆزراوەتەوە و کە یەکێکیان تەرمی مێرمنداڵێک بووە و گەڕان بەدوای تەرمی دیکەشدا بەردەوامە”.
تائێستا هۆکاری روودانی تەقینەوەکەی ویلایەتی پەنسلڤانیا ئاشکرانەکراوە.