كەسێك 35 دەفتەر دۆلاری لە ماڵی باپیری دزیوە

پۆلیسی هەولێر كەسێكی دەستگیركردووە كە بڕی 35 دەفتەر دۆلاری لە ماڵی باپیری دزیوە و پارە دزراوەكەشی لە نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر شاردبووەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر كەسێكیان دەستگیركردووە كە بڕی 35 دەفتەر دۆلاری لە ماڵی باپیری دزیوە و پارەكانی لە نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو شاردبووەوە.

ئاشكراشیكرد، هێزەكانی پۆلیس دەستیان بەسەر 165 ملیۆن دیناری عێراقیدا گرتووە و لە هەوڵدان تەواوی پارەكە بدۆزنەوە و نازانرێت بڕە پارەكەی دیكە لە كوێیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆنگرەی ئازادی و گۆڕانکاری: وەزارەتی تەندروستی دەیەوێت نەخۆشخانەکانمان بکات بە گۆڕستان

کۆنگرەی ئازادی و گۆڕانکاری، رایگەیاند، “وەزارەتی تەندروستی دەیەوێت نەخۆشخانەکانمان بکات بە گۆڕستان”. لەبەرامبەر بە ئەهلیکردنی تاقیگە حکومییەکان، کۆنگرەی…
Total
0
Share