کۆنگرەی ئازادی و گۆڕانکاری: وەزارەتی تەندروستی دەیەوێت نەخۆشخانەکانمان بکات بە گۆڕستان

کۆنگرەی ئازادی و گۆڕانکاری، رایگەیاند، “وەزارەتی تەندروستی دەیەوێت نەخۆشخانەکانمان بکات بە گۆڕستان”.

لەبەرامبەر بە ئەهلیکردنی تاقیگە حکومییەکان، کۆنگرەی ئازادی و گۆڕانکاری، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،  نزیکەی مانگێکە وەزارەتی تەندروستیی هەرێم گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیایەکی وەهمیدا واژووکردووە کە لە ئاستێکی فراواندا ناڕەزایەتیی خەڵکی کوردستانی بەدوادا هاتووە بە جۆرێک کار گەیشتە ئەوەی وەزیری تەندروستی چوار دیدار و کۆنگرەی رۆژنامەوانی بۆ پاساوی ئەو گرێبەستە ئەنجامبدات”.

وتیشی، “بەڵام هیچکام لە روونکردنەوەکان بە دادی وەزیری تەندروستی نەگەیشت، شەقام لەو بابەتە بێدەنگ نابێت و ناڕەزایەتییەکان بەردەوامدەبن، چونکە وەزارەتی تەندروستی دەیەوێت نەخۆشخانەکانمان بکات بە گۆڕستان”.


 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ رۆژنامەنووسان: رەخنەمان لێبگرن و بە رەخنەکانتان گەورە دەبین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە ساڵیادی رۆژنامەگەریی كوردی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “ژینگەیەكی ئازادمان فەراهەمكردووە…
Total
0
Share