بەلەمێکی کۆچبەران لە نۆکەندی ئینگلیز وەرگەڕا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە کاتی بەریتانیا بەلەمێکی کۆچبەرانی نایاسایی لە نزیک کەناراوی کاپ گریس نێز لە باکووری فەرەنسا وەرگەڕا و بەهۆیەوە چەند کەسێک گیانیان لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کەشتیەک لە کەناری کاپ گریس نێز لە باکووری فەرەنسا وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە تا ئێستا تەرمی شەش کەس دۆزراونەتەوە، دەیان کەسیش بە زیندوویی رزگارکراون و ئۆپراسیۆنێکی گەڕان و پشکنینیش بۆ دۆزینەوەی تەرم یان هەر کەسێکی زیندوو دەستیپێکردووە.

تا ئێستا میدیا فەرەنسییەکان ناسنامەی کۆچبەرەکانیان ئاشکرانەکردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: چوار تۆمەتبار دەستگیركران كە هاوڵاتییەكیان دەستبەسەركردبوو

بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، چوار تۆمەتبار دەستگیركران كە هاوڵاتییەكیان دەستبەسەركردبوو بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست…
Total
0
Share